شەقامێک لە چوارقورنە. وێنە :964
چوارقوڕنە لەبۆنی پیس رزگاری بوو
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
شارەوانی چوارقوڕنە بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، هەڵمەتێکی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکان ئەنجامدا بەمەبەستی گێڕانەوەی موڵکی گشتی و راگرتنی پاکوخاوێنی ناو گەڕەکەکانی ناحیەکە.
حەسەن زرار سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە بە 964ـی وت، ئەم زەوییانە کەوتوونەتە گەڕەکی قەندیل لە ناحیەی چوارقوڕنە و بە شێوەی زیادەڕۆیی درووستکراون.
وتیشی “بەهۆی ئەوەی شوێنهكان ئاژەڵیان تیادا راگیراوە بۆنی گەڕەکەکەیان ناخۆشکردووە و بووەتە هۆی بێزارکردنی خەڵک و قوتابخانە و باخچەکانی ئەو ناوچەیە”.
روونیشیکردەوە کە پێشتر خاوەنەکانیان چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە بۆ لابردنی ئاژەڵەکانیان و گێڕانەوەی زەوییەکان بەڵام ئەوان وەڵامییان نەبووە و سەرئەنجام زیادەڕۆییەکان تێکدراون.
سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە رایگەیاند کە لەداهاتوودا ئەم زەوییانە پەرژینییان بۆ دەکرێت و دەکرێن بە باخچە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن