مامی گەنجە سوتاوەکەی کەلار: گوماندەکەین مۆبایلەکەی تەقیبێتەوە
964+
هونەر فارس – گەرمیان
شەوی رابردوو لە گوندی عیسایی سەر بە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێک بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ژوورەکەی کەوتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
گەنجەکە ناوی وسام عەلیە و تەمەنی ١٦ ساڵە، لە ئێستادا تەرمەکەی لە شاری سلێمانییەوە بەڕێکراوە و بڕیارە لە گۆڕستانی گوندی عیسایی بەخاک بسپێردرێت.
جەبار محەمەد مامی ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە بە 964+ی راگەیاند، وسام هیچ گرفتێکی لەگەڵ ماڵەوەدا نەبووە و مۆبایلەکەی بەشەحنەوە بووە، گوماندەکرێت مۆبایلەکەی تەقیبێتەوە.
وتیشی ژوورەکەی وسام بە تەواوەتی سوتاوە و دوای سوتانی رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان، رێژەی سوتاوی جەستەی وسام سەدا 90 بووە و بڕیارە دووانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەخاک بسپێردرێت لە گوندەکەی خۆیان بەخاکبسپێردرێت.