سامسۆنگ لە گاڵتەکردن بە ئەپڵ ناوەستێ
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
سامسۆنگ لە نوێترین ڤیدیۆی ریکلامیدا گاڵتە بە مۆبایلەکانی ئەپڵ دەکات، کە توانای چەمانەوەیان نییە وەکو مۆبایلەکانی سامسۆنگ.
ئەمە دووەمجارە لە دوو مانگی رابردوو سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ بکات بەهۆی ئەوەی هێشتا ئەپڵ مۆبایلی چەماوەی دروستنەکردووە.
سامسۆنگ لە ئێستادا، بە جیاوازییەکی کەم، لە پلەی یەکەم دێت لە پڕفرۆشی بەرهەمەکانی بە شێوەیەکی گشتی لە جیهاندا، ئەپڵیش پلەی دووەمی گرتووە.
سامسۆنگ لە 6ی ئەیلول 2019 یەکەمین مۆبایلی چەماوەی بەرهەمهێنا بە ناوی گالاکسی فۆڵد.
لە بەرانبەردا، کۆمپانیای ئەپڵ خاوەنی سیستمی وەگەڕخەری تایبەت بەخۆیەتی بە ناوی ئای ئۆ ئێس کە یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی و تەنیا تایبەتە بە خۆی.