باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی دواین بڕیار لەسەر پارەی 17 ساڵ بایەعی هەرێم دەدات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دواین دانیشتن ئەنجامبدات لەسەر رادەستنەکردنی پارەی بەشە خۆراکی 17 ساڵی ھەرێمی کوردستان بە بەغدا.
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 4.9.2023، دادگاکە لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکی حکومەتی فیدراڵیی عێراق دژی وەزیری بازرگانی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
سکاڵاکە تایبەت بە رادەستنەکردنی پارەی بەشەخۆراک کە لەنێوان 1ی کانونی دووەمی 2004 تا 30ی ئەیلوولی 2021 لە هاوڵاتیان وەرگیراوە.
بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان مانگانە بۆ هەر هاوڵاتییەک 500 دینار وەردەگرن.