ساغکردنەوە
ساغکردنەوە؛ گەشتیارە بریندارەکەی پڕژێ نەمردووە
964+
ئاسۆ وەرتی – چۆمان
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێکی دانیشتوی پارێزگای موسڵ، له کوێستانی پڕژێ بەسەر بەفر هەڵدەدێرێ و قاچێکی دەشکێت و بەشێکی جەستەی بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە فریاکەوتنی چۆمان، چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت، دواتر رەوانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر کراوە.
د.ئەحمەد حەسەن، بەڕێوبەری تەندروستی چۆمان بە 964ـی وت،”تەندروستی گەشتیارەکە جێگره و گیانی لەدەست نەداوە نیو کاتژمێرە بەڕێکەوتووە بۆ هەولێر، بەرەوام له پەیوەندین تاوەکو دەگاتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر”.
ئەگەرچی گەشت و گوزاری چۆمان ڕێنمایی و پاسەوانی له شوێنەکە داناوە، بەڵام ئەمساڵ سێ گەشتیار له تونێلە بەفرەکانی ئەو ناوچەیە هەڵدێراون، یەکێک لەو گەشتیارانە دانیشتووی قەزای ئاکرێ بوو گیانی لەدەستدا، له ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا، چوار گەشتیار گیانیان لەدەستداوە و سێ کەس برینداربوون.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی