بۆچی ئەمڕۆ ئاڤاشین قاوەییە؟

964+
زەید کۆچەر

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاوی رووباری ئاڤاشین لە شیلادزێ لە رەنگی شینەوە بۆ قاوەیی هەڵگەڕاوە، دوای سۆراغ دەرکەوت پەیوەندی بە بارانبارینەوە هەیە لە تورکیا.

لەوبارەیەوە، ئەندازیار بەشار حاجی زەینەڵ بەڕێوەبەری ئاوی قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، هۆکارەکە بارانبارینە، بەپێی زانیارییەکان لە ناوچەکانی تورکیا و وان و جولەمێرگی باکوری کوردستان بارانباریوە و ئاوەکەی گۆڕیوە بە رەنگی قاوەیی.

ئەو باسی لەوە کرد، ئەوە دیاردەیەکی کاتیی سروشتییە و تێکەڵبوونی خۆڵی باران و لێواری رووبارەکەیە لەگەڵ ئاوەکەدا.