چەند منداڵێک لەناو حەوزێکی سەر شەقامێکی هەولێر خۆیان فێنک دەکەنەوە - وێنە؛ 964
گەرما دەگەڕێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، گەرما لە ئەمڕۆ و سبەینێدا یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە.
ئەمڕۆ هەینی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان گەرمیان دەبێت بە 44 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەرانیش لە هەمووی خۆشترە و تەنیا تاوەکو 26 پلە دەڕوات.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی هەموو رۆژێک ئەم داتایانە بڵاودەکاتەوە.
چەند رۆژێک بوو پلەکانی گەرما دابەزیبوون.
ئەم هاوینە هێندە گەرم بوو، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی، تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریکرد.