ئەو بەشەی شەقامی هەواری شار کە ئەندەرپاسەکانی لێدروستدەکرێت. فۆتۆ: شارەوانی سلێمانی
دوو ئەندەرپاس لەسەر شەقامی هەواری شار دروست دەکرێن
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دوو ئەندەرپاس لەسەر شەقامی سەرەكیی هەواری شار لە سلێمانی دروست دەکرێن و بەشێك لە شەقامەکە فراوان دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.8.2023، شارەوانیی سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژی ئەندەرپاسی والی دانا، کە بڕیارە هەفتەیەکی دیکە لەلایەن کۆمپانیایەک بە بڕی شەش ملیار دینار جێبەجێ بکرێت.
وادەی 450 رۆژ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دیاریی کراوە و لە 6.9.2023، تا 29.11.2024 دەخایەنێت.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “پرۆژەكە پێكهاتووە لە دوو ئەندەرپاس لەسەر شەقامی سەرەكیی هەواری شار، لەگەڵ فراوانکردنی بەشێك لە شەقامە خزمەتگوزارییەكانی بە درێژایی 510 مەتر و پانكردنی شەقامە سەرەكییەکەی ئێستا”.
شارەوانیی سلێمانی پێشبینی دەکات بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەکەوە، لۆد و قەرەباڵغی دروست ببێت.