لە کەرکوک دروست دەکرێن و لە رانیە بازاڕیان بۆ دەدۆزنەوە

+964
کاروان ساڵحی و ژێوار خدر

جۆرە تەرمۆزەیەکی قوڕین لە کەرکوکەوە دروست دەکرێن و لە رانیەوە دەگەنە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان.

بەهۆی ئەوەی لە قوڕ دروست دەکرێن و شێوەیەکی کەلەپورییان هەیە خواستێکی زۆریان لەسەرە.

جگە لەوەی کە ئاوەکە بە فرێشی دەهێڵێتەوە، هاوکات سودێکی زۆری هەیە بۆ ژینگە و دەتوانرێت لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵ بەکاربهێنرێت.