بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان - وێنە: 964
لە گەرمیان سکچون و رشانەوە زیادیکردووە
964+
زینوێ حەسەن
تادێت حاڵەتەکانی سکچون و رشناوە لە گەرمیان زیاتر دەبن، تەندروستی گەرمیان راگەیاندووە، لەماوەی شەو و رۆژێکدا 60 حاڵەتی نوێی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی قەڵای کەلار خەوێندراون.
ئامارى حاڵهتهكانى سكچوون له سنورى بهڕێوبهرایهتى گشتى تهندروستى گهرمیان لهماوهى 24 کاتژمێری رابردوودا گەیشتە 166 حاڵەت.
د.حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار بۆ 964 وتی، نزیکەی سێ رۆژە پەتای سکچوون و رشانەوە زیادیانکردووە، نەخۆشی وا هەیە سێ رۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار ئەوەشی وت، ئەو نەخۆشانەی گومانیان لێ بکەین، پشکنینەکەیان دەنێرین بۆ تاقیگەی ناوەندی سلێمانی، پشکنینەکانی گەرمیان ئەمڕۆ رۆیشتوون، هێشتا پشکنینەکانی پێشوو دەرنەچوون، ئەوانەشی دەچوونە هیچیان کۆلێرا نەبوون.
بەگوێرەی ئاماری تەندروستی گەرمیان، لەهەریەکە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار 83 حاڵهت و لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری 23 حاڵهتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون.
بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لە گەرمیان هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی 10 حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی.