بە ئۆتۆمبێلی وەزارەتی بەرگری عێراق دزی دەکەن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەو کەسانەی بە ئۆتۆمبێلی سەربازی لە کەرکوک کاشی پرۆژەیەکیان دەدزی دەستگیر کران.
درهنگانێکی شەوی چوارشەممە 30.8.2023 گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییهکان بڵاوکرایەوە، دەرکەوتووە دوو کەس بە ئۆتۆمبێلێکی جۆرێ GMC سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق کاشی پرۆژەی دروستکردنی پردی شوههدا لە گەڕەکی خەزڕاى شاری کەرکوک دەدزن.
بەپێى سۆراغی 964، ئەو کەسانە دەستگیرکراون و ژمارهشیان دوو كهسه.
سەرچاوەیەکی باڵاى ئەمنی لە شاری کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو دووکەسەی هەستابوون بە دزینی کاشی پڕۆژەکە بە ئۆتۆمبێلی سەربازی درهنگانێکی شەو بە بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستگیرکران.
وتیشی “ئهو دوو كهسه سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن، بۆ ئەوەی ئەو جۆرە رفتارە نەشیاوە جارێکی دیکە دووبارە ئەنجام نەدەنهوه” .
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن