بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ - وێنە: 964
لە چەمچەماڵ بنکەیەکی تەندروستی دەکرێتەوە هەموو شتێکی بەلاشە
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
لە چەمچەماڵ بنکەیەکی تەندروستی تایبەت بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکرێتەوە، بە قسەی بەرپرسان هەموو شتێکی بەخۆڕایی دەبێت.
لە ئێستادا دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، بەدوای باڵەخانەیەکی گونجاودا دەگەڕێت بۆ کردنەوەی بنکە تەندروستیەکە.
وا بڕیارە لە داهاتوودا، ئەم مەڵبەندە تەندروستیە بکرێت بە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لەوبارەیەوە، دکتۆر فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ئێستا تەنیا باڵەخانەیەکیان پێویستە و بە بەرپرسانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەیان وتووە، دەتوانن لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بینای سەنتەری گەنجان چۆڵە و دەکرێت بنکە تەندروستیەکە ببردرێتە ئەوێ.
وتیشی، ئەگەر لە ئایندەشدا هەمان بنکەی تەندروستی بکرێت بە نەخۆشخانە هیچ گرفتی باڵەخانەی نابێت چونکە سەنتەرەکە گەورەیە.