لە دوکانێکی کەلار 75 مریشکی نەخۆش دەستیان بەسەرداگیرا

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

لیژنەکانی ڤێترنەری قایمقامیەتی کەلار، لە دوکانێکی مریشکی قەزاکەدا دەستیانگرت بەسەر 75 مریشکی نەخۆشدا و لەناوبران.

دوکانەکە لە گەڕەکی ئەندازیارانی قەزای کەلار بووە، مریشکەکان ھەڵگری نەخۆشی مایکۆ پلازما (CRD) و نیوکاسڵ (ND) بوون.

عوسمان مستەفا بەڕێوەبەری ڤێترنەری گەرمیان بە 964ـی وت، ئەو دوو جۆرە نەخۆشییە کە تووشی مریشکەکان بوون، کاریگەرییان لەسەر مرۆڤ نییە و ناگوازرێنەوە، بەڵام کوالێتی گۆشتەکە تێکدەدات و بە کەڵکی خواردن نایەن و تامی گۆشتەکە تاڵ دەکات.

لەلایەن لیژنەکانەوە پسووڵەی سزادان بۆ خاوەن دوکانەکە کراوە و دواتر مریشکەکان لەناوبراون.