كوردێك تاكه‌ كورسی مایکرۆبایۆڵۆجی زانکۆی مەلیک سعودی به‌ده‌ستهێنا

964+
یوسف فارس

ئەحمەد نازم خوێندکاری بەشی مایکرۆبایۆڵۆجی، بۆ ئەمساڵ توانی تاقە کورسی سکۆلارشیپەکەی زانکۆی مەلیك سعود لە وڵاتی سعودیه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، به‌مه‌ش
لەسەر ئاستی هەموو جیهان وه‌ك تاكه‌ كه‌سێك لە بەشەکەی خۆی ناوی لەو زانکۆیە هاتووەتەوە.

ئەحمەد نازم بە 964ـی وت، “هەموو ساڵێك زانکۆی مەلیك سعود لە بەشە جیاوازەکان کورسی سکۆلارشیپ رادەگەیەنێت بۆ خوێندکارانی دەرەوەی سعودیه‌، پارساڵ تەنیا یەک کورسی خوێندیان راگەیاند و هەر پارساڵیش داواکاریم پێشکەش کرد، دوای تاقیکردنەوە وەرگیرام و ئێستا لە ریازی پایتەختی سعودیه‌م و دەستم بە خوێندن کردووە”.
وتیشی، مەرجەکانی وەرگرتنی خوێندکار دەبێت کۆنمرەی پلەی نایاب بێت و زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانێت وCV بەهێزی هەبێت.

بە پێی ریزبەندی چەند وێبساتێکی جیهانی، زانکۆی مەلیك سعود لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی یەکەمە و لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پلەی سێیەم دێت هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیشدا لە ریزبەندی 296 دێت.

ئەحمەد نازم، تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتووی قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆك، ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەشی بایۆڵۆجیی زانکۆی دهۆکی تەواو کردووە، ساڵی خوێندنی 2022-2023 ماستەری لە زانکۆی موسڵ لە هەمان بەش بەدەست هێناوە و ئێستاش ماستەر لە مایکرۆبایۆڵۆجی دەخوێنێت بۆ ماوەی دوو ساڵ.

كوردێك تاكه‌ كورسی مایکرۆبایۆڵۆجی زانکۆی مەلیک سعودی به‌ده‌ستهێنا