مەلەوان بووە

گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کەسێک لە دەریاچەی دوکان خنکا.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 64ـی وت، ئەو کەسە ناوی گۆرانە و تەرمەکەی دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

وتیشی، تا ئێستا هۆکاری خنکانی ئەو گەنجەیان نەزانیوە.

لەسەر رووداوەکە 964 پەیوەندی بە عادل ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکانەوە کرد و وتی، “ئەو کەسەی خنکاوە خەڵکی ناو قەزای دوکانە و تەمەنی 22 ساڵە و مەلەوانێکی زۆر باش بووە، ئێستا تەرمەکەیمان ناردووە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی تا هۆکاری خنکانەکەی بزانن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی