کەمئەندامان داوای هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی دەکەن

964+

پێشەوا محەمەد

یەکێتی کەمئەندامان لە سلێمانی داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی کردووە لە خول و سیمینارە هۆشیارییەکاندا بەشداریان پێبکەن.

وەک سەرۆکی یەکێتییەکە بۆ 964ـی روون کردەوە، ئەوانیش مرۆڤن و تووندوتیژی لەناویاندا هەیە.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی وت، “هەرچەندە رێژەی تووندوتیژی خێزانی لەناو کەمئەنداماندا کەمە، بەڵام هەر هەیە و ئەو خول و سیمینارە هۆشیاریانە بۆ کەمئەندامانیش بایەخیان دەبێت”.

باسی لەوەش کرد، زۆرجار کێشە ئابوورییەکانی کەمئەندامان سەر بۆ تووندوتیژی خێزانی دەکێشێت.