دیمهنێكى قهزاى سێمێل .. سۆسیال میدیا
لەنێوان ئاسایش و باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر شەڕە تەقە بوو
964+
هەژین رێکانی
بە قسەی چەند شایەتحاڵێک، درەنگانی ئەمشەو لە سنوری قەزای سێمێل شەڕە تەقە لەنێوان ئاسایش و باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر دروستبووە.
قەزای سێمێل دەکەوێتە پارێزگای دهۆک.
شایەتحاڵەکان بە 964یان وت، ئەگەرچی بازرگانەکان هەڵاتوون، بەڵام مادەی هۆشبەریان لێ گیراوە.
هەندێک دەنگۆ باس لەوە دەکەن، 45 کیلۆ مادەی هۆشبەر و دوو ئۆتۆمبێلیان لێ بەجێمابێت.
هەروەها دەوترێت بۆ ماوەیەک شەڕ بووە و بەو هۆیەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلی چەند هاوڵاتیەک کەوتووە.
964 بۆ ساغکردنەوەی ئەو زانیاریانە پەیوەندی کرد بە ئاسایش و پۆلیسی دهۆک، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.