بەرهەمی ئێستا نیوەیە

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ژێرخانی كاره‌با توانای به‌رهه‌مهێنانی 7000 مێگاواتی هه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌ گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای له‌ كوردستان و داتا و بڕی به‌رهه‌مهێنانی بڵاوكرده‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ژێرخانی وێستگه‌كان توانای به‌رهه‌مهێنانی 7000 مێگاواتیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رهه‌می ئێستا 3500 مێگواته‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی کۆی سەرچاوە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

– وێستگەی هەولێر، کۆمپانیای سایکل 1500 مێگاوات
– وێستگەی سلێمانی، کۆمپانیای سایکل 1500 مێگاوات
– وێستگەی گازیی دهۆک 1000 مێگاوات
– وێستگەی گازیی بازیان 1000 مێگاوات.
– وێستگەی خورمەڵە 960 مێگاوات.
– وێستگەی گازیی گەرمیان 165 مێگاوات
– وێستگەی هەڵمیی خەبات 300 مێگاوات
– وێستگەی نەوتی رەشی باعەدرێ 150 مێگاوات
– وێستگەی تاسلوجە 51 مێگاوات
– وێستگەی هایدرۆپاوەری دوکان 400 مێگاوات

– وێستگەی هایدرۆپاوەری دەربەندیخان 249 مێگاوات- وێستگەکانی 29 مێگاواتی نەوتی رەش، لە هەریەک لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک 87 مێگاوات.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاشكرای كرد، چه‌ند وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان، ئه‌وانیش وێستگەی سۆران، كه‌ 100 مێگاوات به‌رهه‌م ده‌هێنێت و وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوک، كه‌ 39 مێگاواتی ده‌بێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ژمارەی هاوبەشانی کارەبای ئاشكرا كرد 1,850,000 هاوبەش.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، بەرهەمێنانی کارەبا بە وزەی پاک و کومپانیای سایکل لە نێوان 10% بۆ 15% کۆی کارەبای هەرێمه‌ و به‌ گشتی وانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3500 مێگاواته‌، به‌ڵام ژێرخانی به‌رهه‌مهێنان 7000 مێگاواته‌، به‌ واتای ئه‌وه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با، ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی كار بكه‌ن و سووته‌مه‌نی پێویستیان هه‌بێت، توانای به‌رهه‌مهێنانی 7000 مێگاواتیان هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ساڵی 2019ـه‌وه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با سیستمی پێوه‌ری زیره‌كی بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با خسته‌كار، كه‌ بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، تا ئێستا ملیۆنێك و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، بەمەش 92%ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە و ئامادەشن بۆ ئەوەی بكرێنە سیستمی پریپەید، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند شوێنێك سیستمی پریپه‌ید كه‌وتووه‌ته‌كار، كه‌ به‌ هه‌ردوو سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك و پریپه‌ید دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ رووی ئه‌مپێره‌وه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و خراوه‌ته‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا كێشه‌ی نه‌بوونی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و هاوڵاتیان گله‌ییان هه‌یه‌.