سێ گەشتیار بە 36 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد

لە دەروازەی قائیم سێ گەشتیار بە 36 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیر کران، کە سەرجەمی پارەکە لە جۆری 25 هەزار دیناری بووە.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 29.8.2023 بڵاوی کردووەتەوە، پارەکە 36  ملیۆن و 500 هەزار دینار بووە و لەناو گۆرەوی و جلی ژێرەوەدا شاردرابووەوە.

دەستەکە روونیشی کردووەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ پێکهێندراوە و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

بە پێی یاسای سزادانی عێراقی، هەرکەسێک دراو ساختە بکات سزا دەدرێت بە بەندکردن، کە لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 15 ساڵیش زیاتر نەبێت.