لە دوزخورماتوو
مامەڵەکردن بە دۆلار قەدەغە کرا
964+
سیروان خورشید
هێزەئەمنیەکانی دوزخورماتوو دوکاندار و بازرگانەکانی ناو بازاڕی قەزاکەیان ئاگادار کردووەتەوە کە چیتر نابێت مامەڵە و کڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە بکەن.
ئاسایشی نیشتمانی چوونه‌ته سه‌ر دوكانداره‌كانی هەردوو بازاڕی حه‌سه‌ن قه‌وان و بازاڕی هەڵوێست لە قەزاکە و پێیان راگەیەندراوە كه چیتر مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه نه‌كه‌ن و بەڵێنامە و واژۆیان پێ کراوە.
سەیف ئەنوەر، دواكاندارێكی بازاڕی ناو حه‌سه‌ن قه‌وان بە 964ـی وت، هێزه‌كانی ئاسایشی نشتیمانی، به‌ڵێنامه‌یان هێنابوو بۆ هه‌موو دوكانداره‌كانی بازاڕه‌کە، واژۆیان پێکردین كه چیتر له دوكانهکانمان مامه‌ڵه به دۆلاره‌وه نه‌كه‌ین.
964 پەیوەندی بە موقەدەم سەلمان حسێن بەرپرسی ئاسایشی نشتیمانییەوە کرد ئەو وتی، “ئێمە بەردەوامین لە ئاگادارکردنەوەی بازاڕەکانی ناو قەزاکە کە بە هەمو شێوەیەک مامەڵە کردن بە دولار قەدەغەیە.
وتیشی، هەرکەسێک مامەڵەی پێوە بکات تووشی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.
“مەبەست لە بڕیارەکە گەڕاندنەوەی بەهای دیناری عێراقییە بۆ ئەو نرخەی پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر داوە کە 100 دۆلار بەرامبەرە بە 132 هەزار دیانری عێراقی” سەیف ئەنوەر وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی