ئەوە نەما بە ئارەزووی خۆت ریکلام هەڵبواسیت

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە ئەمڕۆوە دەست دەکرێت بە لابردنی ریکلامی سەر شەقامەکانی ناوەندی شاری سلێمانی، هەر کەسێک دایبنێتەوە سکاڵای لەسەرتۆمار دەکرێت.

عوسمان عارف بەرپرسی بەشی زیادەڕەوی بە 964ـی وت، ئەو ریکلامانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر شەقامەکان دانراوە ژمارەی تەلەفۆنی لەسەرە، پەیوەندییان پێوە دەکرێت

وەڵام نادەنەوە یاخود کۆنن تابلۆکان، بۆیە لێدەکرێنەوە.

لەم قۆناغەدا سەرجەم ئەو تابلۆی ریکلامانە لێدەکەنەوە، کە بە شێوەیەکی نایاسایی دایانناوە، گەر دووبارەیان کردەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵمەتی لێکردنەوەی زیادەڕەویەکانی هەریەکە لە شەقامەکانی ئیبراهیم پاشا و هەواری تازە و ئازادی و دارۆغا دەست پێدەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی