هاوشێوەی کارەبا داوای دەکرێت لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بخرێتەوە کار

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەکات هاوشێوەی کارەبا لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بۆ هاوبەشانی ئاویش بخرێتەوەکار.

ساڵی 2020 بۆ یەکەمجار ئەو لێخۆشبوونە دەرکرا و ساڵانە چەند جارێک درێژ دەکرایەوە و دواین وادە 21.6.2023 بوو کە لێخۆشبوونەکە وەستاوە و دەستیپێنەکراوەتەوە.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەگەر جێبەجێ بکرێت هەم بۆ هاوڵاتی بەسوودە هەم داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی، “پێشنیارمان کردووە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بکرێت بە 50% چونکە هاوڵاتیان قەرزێکی زۆری ئاویان لایە”.

شاری سلێمانی 175 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی