عێراق لە پاڵەوانیەتی ئاسیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئاسیا هەڵبژاردەی لەشجوانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی لەشجوانی عێراق لە وڵاتی لوبنان بەشداری پاڵەوانیەتی ئاسیای کرد کە 15 وڵات بەشداربوون کە بۆ ئاستی ماستەری کلاسیک فیزیک و بۆدی گۆڵدین بوو.
زانا عەبدوڵا سەرۆکی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی عێراق بە 964ـی وت، لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق پێنج پاڵەوانی کوردی شاری سلێمانی بوونی هەبوو کە چاوەڕێی ئەنجامی باشیان لێدەکردن.
وتیشی، لە پاڵەوانیەتییەکەدا یاریزانانی کورد ئاستێکی بەرزیان پیشاندا و بوونە هۆکاری ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، ئەوەش ئەو راستییە دەردەخات کە یاری لەشجوانی لە هەرێمی کوردستان گرنگی زۆری پێ دەدرێت.
دوای بەڕێوەچوونی کێبڕکێکان هەڵبژاردەی عێراق بەکۆی گشتی 384 خاڵی بەدەستهێنا و لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتییەکە پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد، ئەنجامی یاریزانە کوردەکانی ریزی هەڵبژاردەی عێراق بەم شێوەیە بوو.
خەلیل عوسمان لە تەمەنی سەروو 50 ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ئومێد ساڵح لە تەمەنی سەروو 45 ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
دلێر نوری لە جۆری کلاسیک بۆدی گۆڵدین پلەی دووەمی بەدەستهێنا
دلێر نوری لە جۆری کلاسیک فیزیک پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
رێبین جەلال لە کێشی 85 کیلۆگرام پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی