سێ قوتابی لە حانوتی خوێندنگەکەیان خواردن و خواردنەوە دەکڕن.
لیستی خواردنە رێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان بۆ خوێندنگەكان بڵاوكرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لیستی خواردن و خواردنەوە رێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكانی بۆ فرۆشگای خوێندنگەكان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە گشتاندنێكدا بۆ پەروەردەکانی سنووری پارێزگاکە، داوا دەکات کە لە حانوتی خوێندنگەکاندا بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 ئەو خواردنانە پێشکەش بکرێن، کە لەرووی تەندروستییەوە گونجاون.
دەبێت سەرجەم خوێندنگەكان لیستی خواردنەكان لە فرۆشگاكان هەڵبواسن.
لیستی خواردن و خواردنەوە قەدەغەكراوەكان:
- لەفەی سوورکراو (جگەر، پەتاتە، قیمە، گۆشت)
- بنێشت، چکلێت و چلورە
- چەرەسی توێکڵدار
- خواردنەوە وزە بەخشەکان
- ئەندۆمی
- خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە
- عەمبە
- سماق و لیمەندۆزی
- گەنمەشامی رەنگدار
- ئەو چبسانە دەست رەنگ دەکەن و مادەی رەنگیان تێدایە
لیستی خواردنە رێگەپێدراوەکان:
- لەفە کە لە پێکهاتەکەیدا (خەیار، تەماتە، مریشکی کوڵاو، هێلکەی کوڵاو، پەتاتەی کوڵاو، فەلافل) هەبێت و رۆنەکە بۆ یەکجار بەکاربێت
- میوە
- میوەی وشککراو وەک (مێوژ، بادەم، گوێز، فستق، قەیسی وشک)
- شیری لەقوتوکراو و بەرهەمەکانی شیرەمەنی
- ئایس کرێم
- ئاو، شەربەتی سروشتی، ماستاو، شەربەت، چا، قاوە، کاپۆچینۆ
- پسکیت، نەستەلە، کێک، کاستەر و محەلەبی
- نانەقەیسی
- گەنمەشامی، شێلم، نۆکار، نیسک
- ئەو جۆرانەی چبس، کە دەست رەنگ ناکەن
- برنج و شلە