براوەکە دەڵێت هەستێکی ناخۆشە

لە پاڵەوانیەتیی تێنسی عێراق دوو برا لە کۆتاییدا رووبەڕوو بوونەوە

964+

ئاسۆ وەرتی ـ رواندز

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیی عێراق بۆ یاریی تێنس، کە لە قەزای رواندز بەڕێوە چوو، دوو برا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

پاڵەوانیەتییەکە ئەمشەو “یەکشەممە” بە بەشداریی 48 یاریزان کۆتایی هات، یاریی کۆتایی لە نێوان دوو برا بە ناوەکانی محەمەد ئەبوزێد  و عەلی ئەبوزێد ئەنجامدرا، محەمەد توانی پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە بەدەست بهێنێت.

یاریزان محەمەد ئەبوزێد پاڵەوانی نازناوەکە لە لێدوانێکدا بە 964ـی وت،”دڵخۆشم بەم سەرکەوتنە هەرچەندە یاریزانی بەرامبەرم برای خۆم بوو، هەستێکی زۆر ناخۆشە، چونکە ئاسوودە نابیت لەناو یارییەکە بەرامبەرەکەت برای خۆت بێت”.

محەمەد ئەبوزێد ئەوەش دەڵێت، “سوپاسی خێزان و مامۆستاکانم دەکەم، کە هاندەرم بوون. بۆیه توانیم سەربکەوم بۆ هەڵبژاردەی عێراق”.

پاڵەوانیەتیی كراوەی تێنسی عێراق، کە لە رواندز کرا، بە بەشداری 48 یاریزان لەسەر ئاستی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی