ئاڵوگۆڕی ساڵانە شەش ملیار دۆلارە
هەوڵی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد
ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران شەش ملیار دۆلاری ساڵانەیە، بازرگانانی هەرێم و ئێران دەیانەوێت زیاتری بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 19.8.2023 کۆنفرانسی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک بەرپرس و بازرگانانی وڵاتی ئێران بەشداریان تێدا کرد.
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەوانیش و بەرپرسان و بازرگانانی ئێران مەبەستیانە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان زیاتر بکرێن.
وتیشی، “لەو کۆنفرانسەدا زەمینەمان دروستکردووە بازرگانانی هەرێم و ئێران لەگەڵ یەک بدوێن و پەرە بە بازرگانی نێوانیان بدەن و ئێمەش چی ئاسانکارییەکیان بووێت بۆیان دەکەین”.