وەزارەتی کارەبا: کارەبای گەڕەکەکانی هەولێر ئاسایی بووەتەوە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی کارەبا ئەمشەو هەینی رایگەیاند، ماوەی سێ رۆژە کارەبای زیاتر لە نۆ گەڕەک و چەندین شەقامی سەرەکی هەولێر بەهۆی تێکچوونی وێستگەی کارەبای شۆڕش بڕاوە، بەڵام ئەمشەو کێشەکەیان چارەسەر بووە.
ماوەی سێ رۆژە هەریەکە لە گەڕەکەکانی، شۆڕش، تەیراوە، کانی، خانەقا، خانزاد، پۆتیناوا، پۆلیس، ئەو ماڵانەی کەوتوونەتە نزیک مزگەوتی شەهید سەباح، نەقلیات، شەقامەکانی 30 مەتری تا شەقامی بەحرکە، شەقامی شەقڵاو و شەقامی حەدید و خەشەب بێ کارەبا بوون.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، هۆکارێکی تەکنیکی وایکردبوو کارەبا نەگاتە وێستگەی شۆڕش، لەئەنجامدا ژمارەیەک گەڕەک و شەقام کارەبای نیشتیمانیان کەم بوو.