چریکەی گەرمیان و مەقامبێژە دەنگخۆشەکە
964+
توانا نەقی
شوکر خەیات ساڵی 1940 لە گوندی قەڵغانلوی سەربە قەزای خورماتوو لەدایک بووە.
لە ساڵی 1953 دەستی بە مەقامبێژی کردووە یەکێکە لە مەقامبێژە رەسەنەکانی کورد و سەرجەم مەقامەکانی بەشێوەیەکی زۆر لێزانانە و شارەزاییەکی باش وتووەتەوە.
خۆی دەڵێت ھەر لە منداڵییەوە گوێی لە عەلی مەردان و سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی گرتووە و زۆر کاریگەریان ھەبووە لەسەری.
لە ژیانی ھونەریدا زیاتر لە 40 جۆر مەقامی وتووە و خۆی بە میراتگری عەلی مەردان دەزانێت.
لەبەر ئەوەی ھونەر ژیانی دابین نەکردووە لە ساڵی 1957 دەستی کردووە بە پیشەی بەرگدرویی و چەندین شار گەڕاوە و چوار ساڵیش لە رۆژھەڵاتی کوردستان ژیاوە.
دەیان گەنج لەسەر دەستی شوکر خیات فێری وتنەوەی مەقام و بەستە بوون.
ھەریەک لە مەقامەکانی قەتار و خاوکەر ئەڵاوەیسی، ئای ئای، خورشیدی، خەنابات و بەیات بوون بە ناسنامەی دەنگی ئەم مەقامبێژە.