دکتۆر پشدەر باس لە کردنەوەی گەورەترین یەکەی چاودێری وردی تایبەت بە منداڵان دەکات

964+

رێژوان قادر

بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرایەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، دوای سێ ساڵ کارکردن تێیدا ئەمڕۆ کرایەوە.

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی شار لە سلێمانی دەشڵێت، پێشتر بەشی چاودێری چڕی منداڵانمان نەبوو، لە دەرەوەش تێچووی زۆرە، بە خۆشحاڵییەوە ئێستا ئەو بەشە کراوەتەوە و لە ئێستاوەش کاردەکەین بۆ دابینکردنی ستاف و راهێنانکرد پێیان.