خانووەکەی خاوەنی سرودی “ئەی رەقیب” لە کۆیە دروست دەکرێتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
لە کۆیە لەسەر بوودجەی پەرەپێدان خانووی دڵداری شاعیر لەسەر شێوازە کۆنەکەی دروست دەکرێتەوە.
خانووەکەی بەهۆی کۆنییەوە رووخاوە، بەڵام لەسەر ئەو وێنانەی لە خانووەکە گیراون بە هەمان نەخشەسازی کۆن بوونیات دەندرێتەوە.
تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە 964ـی راگەیاند، لەسەر بوودجەی پەرەپێدان بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنەوەی خانووەکەی دڵدار دابین دەکرێت.
وتیشی، “لە ئێستادا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانووی مەلای گەورەین و پڕۆژەیەکی تریشمان هەیە، سێیەم پڕۆژە خانووەکەی دڵدار ئامادە دەکرێتەوە”.
یونس رەئوف، ناسراو بە دڵداری شاعیر، ساڵی 1918 لە شاری کۆیە لەدایک بووە. لە تەمەنی 28 ساڵیدا سرودی “ئەی رەقیب”ـی نووسیوە و ساڵی 1948 گیانی لەدەستداوە.