ئامێدى بە 100 حاڵەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئۆتیزمى نیه‌

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

له‌ سنوورى قه‌زاى ئامێدى سه‌ر به‌ دهۆك، 100 حاڵه‌تى نه‌خۆشی ئۆتیزم هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ى نیه‌، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیش ده‌ڵێت ، له‌ پلان دایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دروستبكرێت.

لە  80%ـى تووشبووانی ئۆتیزم لەئامێدی، كه‌وتوونه‌ته‌  ناحیەكانی دێرەلۆک و شێلادزێ، بەوپێیه‌ی هه‌ردوو ناحیه‌كه‌ زۆرترین ژماره‌ى دانیشتوانیان لێ ده‌ژیت..

دایکی تووشبوویه‌كی ئۆتیزم لە ناحیەی شێلادزێ بە 964ـی وت، دوو منداڵی ئۆتیزمى هەیە، دەبێت 100 کیلۆمەتر ببڕێت، تا ده‌گاتە سەنتەره‌كه‌ی ئۆتیزم لە پارێزگای دهۆک بۆ چارەسەری.

داواكاره‌ لە حکومەت دەکەم سەنتەری ئۆتیزم لە سنوورى قه‌زاى ئامێدی دروستبكرێت.

لایخۆشییه‌وه‌، کارگەر عەبدوڵا، بەرێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئامێدی بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ قه‌زاى ئامێدی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ هه‌بێت، چونكه‌ ناوچه‌یه‌كی فراوان و گه‌وره‌یه‌.

به‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌، لە ماستەر پلانی 2023 هەیە  دروستكردنى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌، ده‌شڵێت “زەوییەک به‌ نزیکی پێنج هەزار مەترە، بۆ دروستكردنى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش  به‌ پێویستى ده‌زانن ئه‌و سنته‌ره‌ هه‌لبێت، به‌ڵام تا ئێستا پلانى ئه‌مساڵ بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە.

قەزای ئامێدی نزیکه‌ی 130 هەزار کەسى لێ ده‌ژی، به‌ڵام له‌ناوه‌ندى سه‌نته‌رى دهۆكه‌وه‌ به‌ 80 کیلۆمەتر دوورە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن