عەرەبانچییەکانی رانیە لە خەم رەخسان
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
قایمقامیەتی رانیە شوێنێکی تازەی بۆ عەرەبانچییەکانی شارەکە دابینکرد، ئەوان بە شوێنەکە رازین و ئەگەر دانیشتووانی ناوچەکە سکاڵایان لەسەر تۆمار نەکەن.
قایمقامیەتی رانیە، زیادەڕەوی عەرەبانچییەکانی لەناو بازاڕی شارەکە لابرد، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەلایەن کاسبکارە عارەبە بەدەستەکانی لێکەوتەوە.
بۆ چارەسەری کێشەکەیان، قایمقامیەتی شارەکە شوێنێکی تازەی لە گەڕەکی سەرا و لەبەردەم قوتابخانەی بنەڕەتی ماکۆک بۆ دابینکردن.
مەبەست عەبدولرەحمان، یەکێکە لەو کاسبکارانە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بە شوێنەکە رازین ئەگەر دانیشتووان و دوکاندارەکانی ناوچەکە هیچ سکاڵایەکیان نەبێت.
وتیشی “ئاگادار کراوینەتەوە ئەگەر لە حاڵەتێکدا کەسێکی ئەو ناوچەیە سکاڵا بکات و گلەیی هەبێت شوێنەکەمان لێ دەستێنرێتەوە و رێگەمان پێنادرێت لەوێش کار بکەین”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق