پارکێک نزیکەی 7000 مەتر چوارگۆشە سەوزایی دەبەخشێتە دهۆک

964+

هەژین فەتاح – دهۆک

لە کەرتی 80ـی دهۆک، لە بەشی رۆژئاوای شارەکە، پارکێک لەسەر رووبەری حەوت هەزار و 200 مەتر چوارگۆشە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 31.7.2023، سروش رەشید، لە بەشی کارگێریی بەرێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی دهۆک، بە 964ـی وت، 90 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی پارکەکە تەرخان کراوە و کارکردن تێیدا دەستیپێکردووە.

ئەندازیار ئەسما محەمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، شوێنی ئەم پارکە دەکەوێت سەر شەقامی گشتی 30 مەتری و ماوەی 300 رۆژ بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە دیاریکراوە.

زۆربەی دارەکانی ناو باخەکە لە جۆرەکانی سەبەح بەح و دارچنار دەبن، ئەمە وتەی کاروان ساڵح بەڕێوەبەری ئەندازە و پارکانی دهۆکە بۆ 964.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر