لە سنووری قادر کەرەم

پێنج راوچی دەستگیر کران

توانا نەقی

مەفرەزەیەکی بنکەی قادر کەرەم سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەهەنجیر، توانیان پێنج راوچی دەستگیر بکەن کە خەریکی راوکردن بوون بە نایاسایی.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەکاتی دەستگیر کردنی ئەو راوچیانەدا رووبەڕووی مەفرەزەکان بوونەتەوە و پاشان دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لە خۆیان، دەست گیرا بەسەر کەلوپەل و کەرەستەکانیاندا کە دوو تاپڕ و چوار لایتی دەستییان پێ بووە.

ئێستا ئەو کەسانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ راگیراون.