لە کەرکوک کەسێکی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون بوو

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق پشکنینی بۆ نەخۆشێکی شاری کەرکوک کردووە و دەڵێت، ئەنجامی پشکنینەکان دەریدەخات کە نەخۆشەکە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.7.2023، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسە تەمەنی 21 ساڵە، دانیشتووی قەزای حەویجەیە، تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

تا ئێستا، بەم تووشبووە نوێیەوە هەشت کەس لە کەرکوک تووشی تای خوێنبەربوون بوون، پێنجیان چاکبوونەتەوە و سیانیان گیانیان لەدەستداوە.

دوایین گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە لە رۆژی سێشەممە 25.7.2023 تۆمارکرا، کە هاوڵاتییەکی تەمەن 48 ساڵ بوو، بەر لە گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی گیانی لەدەست دا.