ماسیفرۆشهكانى داقوق بێ حهوز مانهوه
964+
سیروان خوڕشید – داقوق
بهشێكی زۆرى ماسیفرۆشهكانى قهزاى داقوق بێ حهوز مانهوه، ئهمهش دواى ئهوهى هەڵمەتی تێكدان و تەختكردنی حەوزەكانی ماسی به بڕیاری وهزارهتى سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق جێبهجێ دهكرێت.
ئێستا ھەڵمەتەکە گەیشتووهتە گوندی كولی تەپەی دەوروبەری قەزای خورماتوو.
دیار عەبدوڵا بەرپرسی بەشی ئاودێری کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، بڕیارەکە لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقەوە دەرچووە و بریارە وایە سەرجەم ئەو حەوزانەی کە بۆ ماسی دانراون تێكبدرێن، وتیشی “هۆکاری تێكدانی ئەو حەوزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رێژەی کەمی ئاو پارێزگاکانی عێراقی گرتۆتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو لەهەڵمەتەكەدا تاکو ئێستا زیاتر لە 100 حەوزی ماسییان لەناو بردووە و لە مانگی 12ـی ئەمساڵەوە قۆناغی دووەم دەستپێدەكات.
بهقسهى دیار عەبدوڵا، تێكدانی ئەو حەوزانەی ماسیی ئهوانه دەگرێتەوە کە پشت بە ئاوى بیر دەبەستن.
لایخۆشییهوه، ھەڵکەوت محەمەد خاوەنی یەکێک لە حەوزه ماسییەکان بۆ 964 نیگەرانی خۆی لە تێكدانى حهوزهكهى دەربری و وتی “ئێمەی کاسبکار بژێوی ژیانمان لەسەر حەوزی ماسییە و تێكدانى حەوزە ماسییەکانیش زەرەر و زیانی زۆری بە ئێمە گەیاندووە”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن