964 ساغیدەکاتەوە

دەنگەکەی ناوچەی باڵەکایەتی چی بوو؟

964+

درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی قەسرێ و وەرتێ و سنووری باڵەکایەتی دەنگێكی گەورە بیستراوە، هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەڵێن لەگەڵ دەنگەکە زەوی لەرزیوە.

964 پەیوەندی بە لایەنی پەیوەندیداری ناوچەکە کردووە، ئەوان دەڵێن دەنگی بوومەلەرزە بووە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی 964 هیچ رووداوێکی بوومەلەرزە لە ناوچەکە تۆمارنەکراوە، تەنانەت بە پێی هەموو ئەو ئەپ و ماڵپەڕانەی لەو بوارە داتا دەخەنەڕوو، هیچ بوومەلەزرەیەک لەو ناوچەیەدا تۆمار نەکراوە.

964 بەدواداچونێک لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.