لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بریندار بوون

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بانی مەقان شەش کەس برینداربوون، هەموویان ئەندامی یەک خێزانن و لە نەتەوەی عەرەبن.

خێزانەکە بە مەبەستی گەشتکردن، بەرە و سنوری هەرێمی کوردستان هاتبون، خەڵکی خواروی عێراقن

دکتۆر شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوبەری  گشتی تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت،” رووداوەکە نزیک کاتژمێر شەشی ئێوارە روویداوە و شەش ئەندامی یەک خێزان بوون، پێکهاتبون لە سێ کور و یەک کچ لەگەڵ دایک و باوکێک.

وتیشی، تەندروستی ئەو شەش کەسە ئێستا جێگیرە و لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.

رووداوەکە لە نە نێوان ناحیەی قەرەهەنجیر و چەمچەماڵدا بووە و ئۆتۆمبێلەکایان وەرگەڕاوەو  هەر شەش کەسەکەیان بریندار بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی