دەیانویست 15 ملیۆن دیناری ساختە لە بازاڕدا ساغبکەنەوە
964+
فەهمی نەبی
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە 15 ملیۆن دیناری ساختەیان لابووە و بە نیازبوون ساغیبکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو دوو کەسەکە لە لایەن ئاسایشی راپەڕین لە ناوچەی پشدەر دەستگیرکراون.
ئەو دوو تۆمەتبارە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەی جۆری 25 هەزاریان لابووە.
ئەو کەسانە دەیانویست ئەو پارەیە لە باڕەکان ساغبکەنەوە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو کەسانە بە پێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.