خوێندنی بەر لە ماستەر

مەرجی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوازیارانی دبلۆمی باڵا هەڵگیرا

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریداوە مەرجی تاقیکردنەوەی توانستی بۆ خوازیارانی دبلۆمی باڵای یەک ساڵە لاببات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە، مەرجی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە زانکۆ حکومییەکان لاببات، وەزارەت رایگەیاندووە بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە، چونکە دبلۆمی باڵای یەکساڵە بۆ بەرزکردنەوە نمرەی بەکالۆریۆسە.

بەگوێرەی رێنمایی نوێی وەزارەت، کێبڕکێی خوازیاران لەسەر بنەمای نمرەی بەکالۆریۆس و ئەو نمرەیە دەبێت کە لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بەدەستیان هێناوە، بۆ نمونە ئەگەر بەشێک لە زانکۆیەک پێنج کورسی دبلۆمی باڵای هەبێت و شەش کەس داواکاری پێشکەش کردبێت، بەرزترین رێژەی نمرەی بەکالۆریۆس دەبێتە پێوەر و دواتریش ئەگەر لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی هەر نمرەیەکی هێنابێت ئەوەندە خاڵە وەردەگرێت.

بۆ مەرجی نمرەی بەکالۆریۆس وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، ئەگەر کەسێک تێکڕای نمرەی بەکالۆریۆسی 55 بێت ئەوا پێنج خاڵ وەردەگرێت، ئەگەر نمرەی 58 بوو هەشت خاڵ وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە نمرەی 50 بوو وەرناگیرێت.