نرخەكەشی بەرزە
تای خوێنبەربون 60%ی فرۆشی گۆشتفرۆشەکانی کەمکردووە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
نەخۆشی تای خوێنبەربوون کاریگەری خستووەتە سەر بازاڕی گۆشتفرۆشەکان و بە وتەی خۆیان فرۆشیان 60% کەمیکردووە.
پێشتر گۆشتفرۆش هەبووە لە ناوبازاڕی سلێمانی رۆژانە 100 کیلۆی فرۆشتووە، بەڵام ئێستا کە جەژنی قوربانیش نزیکە رۆژانە 40 کیلۆ دەفرۆشێت.
ئازاد محەمەد، کە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی گۆشت دەفرۆشێت بە 964ی راگەیاند، 60%ـی فرۆشی هەموو گۆشتفرۆشەکان کەم بووە.
وتیشی، “جگە لە گۆشتفرۆشتن قوربانیکردنیش کەمبووە، ساڵانی تر ئەمکاتە زیاتر لە 20 کەس پێی وتبووم قوربانی بۆ بکەم ئەمساڵ یەک کەس پێی نەوتووم”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی