وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی هاوكاریی ناحیەی عەربەت ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بەشێکی نوێی فریاگوزاری خێرا لە مەڵبەندی تەندروستی عەربەتی خواروو دروست دەکات و كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێكی قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌شی ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یندراوێكى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت، لەسەر داواکاری و پێشنیازی ئه‌وان، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی كه به IOM ناسراوه، بەشێکی فریاگوزاری خێرا بە سەرجەم کەلوپەل و پێداویستیەکانیەوە لە مەڵبەندی تەندروستی عەربەتی خواروو دەکاتەوە.
پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ دابینكردنى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه 67 هەزار دۆلاره.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر بودجه‌ى رێكخراوى ناوبراو، هەڵمەتی نـۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی ژماره‌یه‌ك قوتابخانەی ئه‌و سنووره ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌و قوتابخانانه‌ى له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت بریتین له ئامادەیی شنروێ، پـایـزی بنەڕەتی، بونیادی بنەڕەتی.
باس لهوهشكراوه هه‌ڵمه‌تى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه به‌شێكی فەرمـانگە حکومیەکانیش دەگـرێتەوە.