دیمەنی ئەو ماتۆڕەی شەش کەس بەهۆیەوە بریندار بوون. وێنە: هاتوچۆی گەرمیان
ماتۆڕێکی سێ تایە کەوتە جۆگەیەکەوە و شەش کەس برینداربوون
964+
توانا نەقی
لە سەر رێگای کەلار – خانەقین بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شەش کەس بریندار بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ماتۆڕێکی سێ تایە بە ئاراستەی کەلار لە خانەقینەوە هاتووە و کەوتووەتە ناو جۆگەیەکی ئاودێری و تیمەکانی هاتوچۆ گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە تاوەکو بزانن هۆکارەکەی چی بووە.
دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕەکە و پێنج سەرنشینی برینداربوون،
شۆفێرەکە لە دایک بووی ساڵی 1984ـەو سەرنشینەکان تەمەنیان لە نێوان 3 – 13 ساڵیدایە.
سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.