دیمه‌نى ته‌كسییه‌ك له‌كاتى تێكردنى به‌نزیندا... وێنه: سۆسیال میدیا
قایمقامیه‌تى كۆیه: له به‌نزینه‌كه‌مان بێخه‌م بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامیه‌تى كۆیه ده‌ڵێت له به‌نزینخانه‌كانیان بێخه‌م بن، چونكه نموونه‌ى به‌نزینه‌كانیان بۆ تاقیگه ناردووه و له‌باره‌ى كوالێتییانه‌وه سه‌لامه‌ت ده‌رچوونه.
راگه‌یاندنى قایمقامیه‌ت ئه‌مڕۆ 8.6.2023 بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەلایەن لیژنەی سوتەمەنییه‌وه، بەردەوام چاودێری بەنزینخانە حكومى و ناحكومیه‌کانی کۆیە ده‌كه‌ن، ئه‌مجاره نموونه‌ى به‌نزینى هه‌موو به‌نزینخانه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه بۆ تاقیگه ناردووه بۆ پشكنین.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دوای ناردنیان بۆ تاقیگەی ناوەندی هەولێر و گەڕانەوەی ئەنجامەکان، سەرجەم بەنزینخانەکان بەنزینەکانیان بێ گرفت و كێشه دەرچوونه.