کەرکوک- وێنە تایبەت 964
تەمەنی چەند کاتژمێرێکە
لە کەرکوک منداڵێکی ساوای فڕێدراو دۆزرایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
درەنگانی شەوی رابردوو منداڵێکی ساوای تەمەن چەند کاتژمێری بە فڕێدراوی لە گەڕەکی عەسکەری کەرکوک دۆزرایەوە.
خەڵکی گەڕەکەکە پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە و ئاگاداریان کردوون لە هەبوونی حاڵەتەکە.
964 دەزانێت کۆرپەکە کچە و باری تەندروستی جێگیر نییە.
موعتەسەم عەزیز، بەرپرسی بەشی منداڵە ناکامەکان لە نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک بە 964ی وت، منداڵەکە تەنیا دوای سێ کاتژمێر لە لەدایکبوونی فڕێدراوە.
بە سۆراغی 964، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە شەشەمین حاڵەتی فڕێدانی منداڵی ساوایە لە کەرکوک.