رێگەی عەربەت بۆ زەڕایەن 110 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکرا
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی وەڵامی نوسراوێکی ناحیەی عەربەتی دایەوە، دەربارەی ئەو رەگڵە و چاڵە زۆرانەی لەسەر رێگەی سەرەکی عەربەت بۆ زەڕایەن دروستبوون.
رەگڵە و چاڵە زۆرەکان بەنزیکەیی لە چوار کیلۆمەتردان.
لە ساڵی 2019وە ھیچ نۆژەنکردنەوەیەک بۆ رێگاکە نەکراوە، شەقامی چوون بۆ زەرایەن لە سەردەمی حکومرانی کوردی و شەقامی ھاتن بۆعەربەت پێش ئەو کاتە دروستکراوە.
ئەمرۆ شەممە 27.5.2023 دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە 964ی وت، وەڵامی نوسراوەکەی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی جێگەی خۆشحاڵییە، بڕی 110 ملیۆن دیناریان خەرجکردووە.
ئەوەشی وت، “پلانی ئێمە وایە، لە ھەردوو سایدی ھاتن و چوون لە زووترین کات دەست بە نۆژەنکردنەوەکە بکەین”، دووری نێوان عەربەت و زەڕایەن 27 کیلۆمەترە.
بەھۆی ئەوەی رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی خوارووی عێراقی لەسەرە، رۆژانە ھەزاران ئۆتۆمبێل هاتوچۆی بەسەردا دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی