باران بەنداوێکی لە دهۆک بوژاندەوە

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

بارانەکەی 24 کاتژمێری رابردوو بە خێر و بێر بۆ بەنداوی دهۆک کەوتەوە و 21 ملم بارانی گلدایەوە.

ئەو شەپۆلی باران بارینەی لە ئێوارەی پێنجشەممەوە هەرێمی کوردستانی گرتەوە، سوودێکی زۆری بە بەنداوەکانی کوردستان گەیاندووە بە تایبەت بەنداوی دهۆک.

بەپێی ئامارەکان بێت 21 ملم باران لە بەنداوەکە گلدراوەتەوە و باران بارینیش هێشتا بەردەوامی هەیە.

فەرهاد محەمەد تاهیر، بەرێوبەری بەنداوەکانی دهۆک بۆ 964ی وتی، ئەو بارانیە ئەمدواییە ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆکی بەرز کردۆتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی زۆر گەورە بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر گلبدرێتەوە کە سوودی هەیە بۆ کاروباری کشتوکاڵی و چاندن.

فەرهاد محەمەد دەشڵێت: کێشەی هەرە زۆری ئەمساڵ لە تەواوی عێراق، کێشەی وشکەساڵی بوو، بەڵام بارینی ئەو رێژە زۆرە بارانە مەترسی وشکەساڵی نەهێشتووە.