پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی سەفین دەستپێدەکاتەوە
964+
توانا نەقی
پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای چیای سەفین کە ماوەیەک کاری تێداکراو وەستا، قایمقامی شەقڵاوەش دەڵیت، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەکارکردن دەکرێتەوە.
رێگای سەفین کە لە کاوانیانەوە دەستپێدەکات و بە درێژایی 17 کیۆمەتر دەبوو قیربکرێت و شەقامەکەی پانتر بکرێتەوە، بەڵام لە نیوەی کردکردندا پرۆژەکە وەستا.
کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقڵاوە بە 964ی راگەیاند، رێگاکە کارکردن تیادا وەستاوە و لە کاوانیانەوە دەستپێدەکات و درێژییەکەی 10 کیلۆ مەترە و بە چەند هۆکارێک کارکردن لە پرۆژەکە وەستا.
وتیشی، ئێستا هەندێک گۆڕانکاری بۆ پرۆژەکە زیادکراوە و چاوەڕوانی دووبارە رەزامەندی وەرگرتنەوەین بە و گۆڕانکاریانەوە، گوژمەی پرۆژەکەش چوار ملیار دینارە.
بە تەواوکردنی رێگای چیای سەفین و قیرتاوکردنی هاوڵاتیان و گەشتیارێکی زۆر سوودی لێدەبینن و چونکە چیای سەفین ناوچەیەکی گەشتیارییە و ساڵانە هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی دەکەن ئەمە جگە لەوەی چەندین گوندیشی لەسەرە.