گلەییان لە وەزعی خۆیان هەیە

تمەنی ئێرانی هێند بێ بەها بووە فڕێدراوەتە ناو زبڵ و خاشاک

شۆڕش قادری

تمەنی ئێرانی هێند بێ بەها بووە فڕێدراوەتە ناو زبڵ و خاشاک و خەڵکی وڵاتەکەش گلەییان لە وەزعی خۆیان هەیە.

کۆمەڵێک دراوی تمەنی ئێرانی لەناو زبڵ و خاشاک دۆزراوەتەوە و ڤیدیۆکە دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتووتەوە، ئەوانەی لەناو ڤیدیۆکەدا قسە دەکەن، باسی بێ بەهابوونی تمەن و خراپی وەزعی خەڵکی ئێران دەکەن.

ڤیدیۆکە لە یەکێک لە شارەکانی ئێران تۆمار کراوە بەڵام کات و شوێنەکەی بە دەقیقی نەزانراوە.