بریکارێکى خۆراکە لە کاتى دابەشکردنى بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
مادەیەک لابرا
لەتکەنۆک جێگەی نیسک دەگرێتەوە لە سەبەتەی خۆراکی حەوتەم
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، لە سەبەتەی خۆراکی حەوتەمی ساڵی 2026، مادەی نیسک لە سەبەتەکە دەردەکرێت و لەبری ئەوە، یەک کیلۆگرام لەتکەنۆک بۆ هەر کەسێک دابەش دەکرێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراک و بازرگانی سلێمانی دەڵێ، بریکارەکانی خۆراک لە ناو شار و دەرەوەی شار لەم گۆڕانکارییە ئاگادار کراونەتەوە، هەروەها بریکارەکانی بنکەکانی 261 و 262ی ناو شار داواکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن.
لە هەمان کاتدا، رۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممە، 8ی ئەم مانگە، وەک دوا وادە بۆ ئیداعکردنی پارەی سەبەتەی خۆراکی حەوتەم بە داتای مانگی 10ی ساڵی 2026 دیاریکراون.
پارەکە بە شێوەی کاش لە بانکی جنووبی ئیسلامی وەردەگیرێت و بریکاران دەبێت کارتی بانکی و کۆپی کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن، هەر بریکارێکیش لە وادەی دیاریکراو دوا بکەوێت، بە بڕیاری بەغدا ڕووبەڕووی غەرامە دەبێتەوە.